ترەمپ: ئیسرائیل و مەغریب پەیوەندییەکانیان ئاساییدەکەنەوە

0
82

SNN

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “هەریەک لە ئیسرائیل و مەغریب رازیبوون پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە و بە رێککەوتنێکی مێژووییشی وەسفکردووە”.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا دەڵێت: “هەردوو هاوڕێمان ئیسرائیل و مەغریب رێککەوتوون لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان”.

ئەمڕۆشی بە رۆژێکی مێژوویی وەسفکردووە بەوەی ئەو دوو وڵاتە لەسەر پەیوەندییەکی دبلۆماسی بنیاتنەر رێککەوتنیان کردووە”.

لەلایەکیترەوە ترەمپ راشیگەیاندووە کە یاداشتێکی واژوو کردووە تیایدا دان دەنێت بە سەروەری و باڵادەسەتیی مەغریبدا بەسەر بیابانی رۆژئاوای گەورەدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this