ئه‌مڕۆ شاندى باڵاى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌ستپێده‌كات.
له‌دواى ئه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 9ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌فدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و وه‌زیرى دارایی عێراق كۆبوونه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبه‌ت به رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کۆبوونه‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى لایه‌نه سیاسییه‌كانه به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له: نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیه‌تى نه‌سر، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ته‌یارى حیكمه، به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بۆچوونى ئه‌وان له سه‌ر رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتنى رێككه‌وانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر مووچه و بودجه‌ى ساڵى 2021”.
پێشتر مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا به SNNى راگه‌یاندبوو: “لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەكاندا، هەموو لایەك نیەتپاكی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی، بەغدا ئامادەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ هه‌رێم، هیچ لایەنێكی سیاسی دژایەتی ئەوەی نەكردووە كە بەغدا لەگەڵ هەرێم رێكبكه‌وێت، بەو مەرجەی ئەو رێككەوتنەی دەكرێت گەرەنتی ئەوەی لەگەڵ بێت كە هەرێم پابەندی بێت”.
هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ئەو شاندەی كە لە ئێستادا لە بەغدان شاندێكن كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا شاندەكەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی شانبەشانی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم داوای مووچەی شەش مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمیان كردووە، بە گوێرەی یاسای یەك لەسەر 12ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی داوای مووچەی شەش مانگی ساڵی 2020 بكات، هاوكات لەدوای دەركردنی یاسای قەرز بۆ ساڵی 2020 حكومەتی هەرێم لە ئێستادا پابەندبوونی خۆی بەو یاسایەوە راگەیاندووە، بۆیە هەموو ئەمانە لەڕووی یاساییەوە ماف بە هەرێمی كوردستان دەدەن كە داوای ئەو مووچە فەوتاوانە بكات كە لای عێراقە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17