سەمیر هەورامی: به لایه‌نه عێراقییه‌كانمان وتووه هیچ شتێك هێڵى سوور نییه

وه‌فدى باڵاى هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەرەوپێشچوونی باش بەدیهاتووه، ده‌شڵێت: “به لایه‌نه عێراقییه‌كانمان وتووه هیچ شتێك هێڵى سوور نییه”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “چەند رۆژێكە هاتووینەته بەغدا، بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی عێراق درێژەمان بە كۆبوونەوەكانمانداوه، ئەمڕۆش بەردەوام دەبین لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبە عێراقییەكان، بەڵام ئەوەی كە گرنگە تا ئێستا ئەنجاممانداوە ئەوەیە، سەرجەم كۆبوونەوەكانمان بە راشكاوانە ئەنجامداوە، بەرەوپێشچوونی باش لە نێوان ئێمە و لایەنە عێراقییەكان هاتووەتە ئاراوە، بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بە كێشەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
وتیشى: “لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ هەر بەرپرسێكی عێراقى لە وەزیر و پەرلەمانتاران یاخود بەرپرسانی حزبی پێمان وتوون: گومانتان لەسەر چ داتا و زانیارییەك هەیە و چ بابەتێك لاتان روون نییە فەرموون پێمان بڵێن با بۆتان روون بكەینەوە، چونكە ئێمە هیچ هێڵێكی سوورمان لەسەر هیچ بابەتێك نییە كە جێگای گفتوگۆی نێوان ئێمە و عێراق بێت بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی هەردوولاماندا بێت و كۆتایی به‌م قه‌یران و كێشانه بهێنێت كه دروستبوون”.
وتەبێژى جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم باس له هه‌بوونى فره ئاراسته‌یی له عێراق ده‌كات كه كاریگه‌رییان له‌سه بڕیاره‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌یه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئەوەی تێبینیمان كردووە لە سەردانەكانماندا بۆ بەغدا ئەوەیە، بەهۆی ئەو فرە حزبی و فرە ئاراستەییەی كە لە بەغدا هەیە، سەرۆكوەزیرانی عێراق ناتوانێت بە ئاسانی بڕیار بدات”.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا سه‌میر هه‌ورامى، ئاماژه به پێگه‌ى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هێزه پشتيوانه‌كانى ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه:”لە پەرلەمانی عێراقیش وەك پێویست پشتیوانی دڵسۆزمان نییە كە بتوانین پشتیان پێببەستین لەكاتی سەرهەڵدانی كێشەكان و تێپەڕاندنی یاسایەك كە لە بەرژەوەندی ئێمە نییە، بە نموونە لەكاتی تێپەڕاندنی یاسای قەرز هیچ لایەنێكی ناو پەرلەمان هاوسۆز نەبوون لەگەڵمان، به‌پێچه‌وانه‌وه هەموویان دەنگیان بە یاساكەدا، بۆیە دەبێت ئەمەش چارەسەر بكەین و ئەركی پەرلەمانتارانی كوردە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی عێراق بەهێز بكەن”.
رۆژى چوارشه‌ممه 9ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌فدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و وه‌زیرى دارایی عێراق كۆبوونه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ لیژنەی راسپێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبه‌ت به رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کۆبوونه‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى نوێ ده‌ستپێبكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى عێراق.
پێشتر مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا به SNNى راگه‌یاندبوو: “لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەكاندا، هەموو لایەك نیەتپاكی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی، بەغدا ئامادەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ هه‌رێم، هیچ لایەنێكی سیاسی دژایەتی ئەوەی نەكردووە كە بەغدا لەگەڵ هەرێم رێكبكه‌وێت، بەو مەرجەی ئەو رێككەوتنەی دەكرێت گەرەنتی ئەوەی لەگەڵ بێت كە هەرێم پابەندی بێت”.
هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ئەو شاندەی كە لە ئێستادا لە بەغدان شاندێكن كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا شاندەكەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی شانبەشانی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم داوای مووچەی شەش مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمیان كردووە، بە گوێرەی یاسای یەك لەسەر 12ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی داوای مووچەی شەش مانگی ساڵی 2020 بكات، هاوكات لەدوای دەركردنی یاسای قەرز بۆ ساڵی 2020 حكومەتی هەرێم لە ئێستادا پابەندبوونی خۆی بەو یاسایەوە راگەیاندووە، بۆیە هەموو ئەمانە لەڕووی یاساییەوە ماف بە هەرێمی كوردستان دەدەن كە داوای ئەو مووچە فەوتاوانە بكات كە لای عێراقە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
برۆنۆ فێرناندێز وەڵامی یۆرگن کلۆپ دەداتەوە
2021-01-16
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ژنە میدیاکارێکی داعش دەستگیر کرا
2020-10-08 -
میسی ئازادە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەیەکی نوێ
2021-01-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17