لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق یاسای پارەداركردنی هەڵبژاردنەكانى رهتكردهوه

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: حكومەتی عێراق داوای 329 ملیار دیناریان كردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى پێشوهخته، بهڵام ئێمە ئەو بڕگەیەمان رەتكردووەتەوە كە لە یاسای قەرز ئاماژەی پێدراوە بۆ پارەداركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لە پرۆژەیاسای قەرز كە مانگی رابردوو لە پەرلەمان پەسەندكرا بڕگەیەكی تێدایە كە دەڵێت: “خەرجییە پێویستییەكانی تر”، ئهم بڕگهیه رێگە دەدات بە سەرۆكوەزیران بودجە و پارە بۆ هەڵبژاردن دابینبكات بەبێ ئەوەی یاسایەكی نوێ بۆ قەرزكردن دابنرێت، ئێمە لە لیژنەی دارایی پێشتر ئەم بڕگەیەمان رەتكردووەتەوە، سەرۆكوەزیران بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان قسەی كردووە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو بابەتە بنێردرێتەوە بۆ لیژنەكەمان و پەسەندی بكەین، بەڵام ئێمە ناچینە ژێر باری ئەو بڕگەیەوە و جارێكی دیكە رەتمان كردەوە”.
وتیشى: “ئێمە لە لیژنەی دارایی پەرلەمان پێمانوایە، بەهۆی ئەوەی لەو بڕگەیەدا بڕی ئەو قەرزە دیارینەكراوە كە حكومەت دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنەكان ئەنجامیبدات، ئەم بڕگەیە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستكراوە دەكات بۆ ئەوەی قەرزێكی زۆر بكات و كەسیش نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات، لەكاتێكدا سەرۆكوەزیران دەتوانێت لە بودجەی ساڵی داهاتووش ئەوە بكات، بۆیە سەرۆكوەزیران لە بیانوو دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەرلەمان و لیژنەی دارایی عێراق تۆمەتبار بكات بەوەی كە گرفت لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو دروستدەكەن، ئهمهش لە راستیدا وانییە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “عێرق داوای 329 ملیار دیناری كردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لە ساڵی داهاتوودا، ئەم بڕە پارەیەش لە بودجەی گشتی ساڵی داهاتووی عێرق دابیندەكرێت، چونكە هەڵبژاردن ئەگەر بكرێت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو دەكرێت، ناكرێت لەژێر بیانووی هەڵبژاردندا حكومەتی عێراق جارێكی دیكە پەنا بۆ قەرزكردن بباتەوە ئەمە بە هەموو شێوەیەك لای ئێمە رەتكراوەیه هەر بۆیە یاسای پارەداركردنی هەڵبژاردنەكانیشمان رەتكردووەتەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17