
زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، 750 سزادراو لە زیدانی سوسێ لە پارێزگای سلێمانی، گواستراونەتەوە بۆ بەغدا کە سەرجەمیان بە ماددەی تیرۆر زیندانیکراون.
لەو بارەیەوە ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: زیندانی سوسێ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زینداییەكی فیدراڵییە و لەڕووی كارگێری و ئیدارییەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی زیندانیان و كاروبارەكانی زیندانەكە دەكات و دوور و نزیك ئێمە لە وەزارەتی كار هیچ پەیوەندییەكمان بەو زیندانەوە نییە بۆیە گواستنەوەی 750 زیندانی لەو زیندانەوە بۆ بەغدا بە بێ ئاگاداری ئێمە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمەش لە ڕاگەیاندنەكانەوە زانیومانە كە 750 زیندانی ناو گرتوخانەی سوسێ بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق گواستراونەتەوە بۆ بەغدا، لە ژێر هەر بیانوویەكدا ئەو بڕیارە دراوە ئەوەش ئێمە ئاگامان لێی نییە و پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقەوە هەیە.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی كار وكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق 750 زیندانی لە گرتوخانەی فیدراڵی سوسێ بۆ گرتوخانەكانی بەغدا گواستراونەتەوە ئەوەش بە بیانووی ئەمنی، هاوكات ئەو زیندانیانەشی كە گواستراونەتەوە بۆ زیندانەكانی بەغدا بە ماددەی چواری تیرۆر زیندانی كراون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كێشەی ساغكردنەوەی گەنمی جووتیاران كۆتایی هات
2020-08-11 -
بەهای نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا دادەبەزێت
2020-06-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17