
SNN
بە گوێرەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ پلانی هەیە سزا بەسەر تورکیدا بسەپێنێت لەپێناو بەدەستهێنانی سیستەمی مووشەکی رووسی و پشتگوێخستنی هۆشدارییەکانی ئەمریکا لەوبارەیەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەمریکا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت و دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر سەپاندنی سزاکە بەسەر ئەنقەرەدا کردووە.
لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە میدیاکاندا، بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی 1.4% دابەزی، شرۆڤەکارانیش پێیان وایە سزاکە ئابووری تورکیا لاوازتر دەکات لەکاتێکدا کە ئابووری وڵاتەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی زۆری پێگەیشتووە. هاوکات ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە ئاڵۆزتر دەکات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی تورکیادا سەپاند کە دەستیان هەبوو لە دەرهێنانی غاز لە دەریای ناوەڕاستدا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئابووری ئەڵمانیا گەورەترین پاشەکشەی کردووە
2020-07-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17