له ئه‌ژماره‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دیارنه‌مانی 726 ملیۆن دینار راگەیەنرا

لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
جزائر سه‌هلانی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دیارنه‌مانی 726 ملیۆن دینار كه ده‌كاته زیاتر له 600 هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی، له ئه‌ژماری بانكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق راگه‌یاند.
سه‌هلانی له به‌یاننامه‌یەكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” به ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقم راگه‌یاندووه كه بڕه پاره‌ی ئه‌مانات دراوه‌ته لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به بڕی (726 ) ملیۆن دینار، له ئێستادا هیچ ئاسه‌وارێكی له ئه‌ژماری بانكی لیژنه‌كه دیار نیه”.
هەروەها وتی:” پاره دیارنهماوهكان ته‌رخانكرابوون بۆ یه‌كێتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و ئه‌وه‌ی تریان تایبه‌تن به نوێنه‌رایه‌تی دیوانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مینداری دارایی پێشوو له كاتی به‌رێوه‌بردنی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگیراوه و ناتوانرێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ته‌نیا بۆ كاروباری خاوه‌نه‌كانیان نەبێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه:” سكاڵایه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به لایه‌نە پهیوهندیدارەكان ده‌كات ، له ئه‌گه‌ری نه‌زانینی چاره‌نووسی ئه‌و پاره نهماوانە”.
جێی ئاماژه پێكردنه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق کە له مانگی رابردوودا ئه‌نجامدرا، سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا پۆستی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی برده‌وه ، له‌و سه‌رده‌مه ئه‌مینداری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی بوو .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17