تیروپشکی خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق ئەنجامدرا

0
224
نوێنەری زاخۆ لە تیروپشکەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی عێراق ئه‌نجامداو میکانیزمی بەڕێوەچوونی خولەکەی دیاری کردوو ئەمڕۆ تیروپشکی خولەکەشی ئەنجامدا، کە یانەی زاخۆ لە یەکەم هەفتەدا رووبەڕووی یانەی ئەعزەمییە دەبێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ میکانیزمی  خولەکە  یوسف كه‌ركوكی لە راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكووری به‌شداربوو  له‌ کۆبوونەوەکە وتی:”  كۆبوونه‌وه‌كه‌ راوێژكاری بووه‌  به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی میكانیزمی خولی نایاب بوو،له‌ سه‌ر رۆشنایی داواكاری  راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق كه‌ داوای كردبوو  یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێش  یه‌ك مانگ له‌ لایه‌ن یانه‌كانیه‌وه‌  ته‌رخان بكرێن  بۆ  مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازی هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردی هیند رۆژی 17/2/2021 “.

هه‌روه‌ها وتی:” له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار درا قۆناغی یه‌كه‌می  به‌ شێوازی دوو گروپ به‌رێوه‌بچێت ، گروپی یه‌كه‌م  رۆژی 19/12/2020 ده‌ستپێده‌كات و گروپی دووه‌م له‌ مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو ده‌بێت و یارییه‌كانی هه‌ردوو گروپەکە له‌ شاری به‌غداد به‌رێوده‌چن ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئاماده‌بوونی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ شاری به‌غداد”.

راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” هه‌ردوو کۆمەڵەکە  به‌ یاری هاتن بۆ تیپه‌كانی به‌غداد ئه‌ژمار ده‌كرێن”.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ یانه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی عێراق بریتین له‌ ” شوڕته‌ ، نه‌وت ، كاره‌با ، ئه‌عزه‌مییه‌ ، ختووت ، حه‌شد ، نه‌وتی باكوور ، گازی باكوور ، نه‌وتی به‌سڕه‌ ، حلله‌ ، ته‌زامن ، زاخۆ ).

له‌ یاری ده‌ستپێكی گه‌ڕی یه‌كه‌می  خوله‌كه‌ كه‌ ركابه‌رییه‌كانی له‌ هۆڵی ( شه‌عب ) له‌ شاری بەغداد لە رۆژی 19ی ئه‌م مانگە به‌رێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته‌ و حلله‌ رووبه‌ڕووی یەک ده‌بنه‌وه‌ ، ( نه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌وتی به‌سڕه‌) و( كاره‌با له‌گه‌ڵ گازی باكوور ) و ( حه‌شد له‌گه‌ڵ نه‌وتی باكوور ) و ( ختووت له‌گه‌ڵ ته‌زامه‌ن ) و ( ئه‌عزه‌میه‌ له‌گه‌ڵ زاخۆ ) یاری ده‌كه‌ن .

جێی باسه‌ تیروپشكه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌  عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌ی بوون .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this