عەبادی: بەئامانجگرتنی سولەیمانی و موهەندیس بە رەزامەندی بەغدا بووە

0
183

SNN

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، ئەو فڕۆكەیەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كردە ئامانج، رەزامەندیی حكومەتی عێراقی هەبوو.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقییە رایگەیاند: “ئەو فڕۆكەیەی ئەمریکا کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كردە ئامانج، رەزامەندیی حکومەتی عێراقی بەدەستهێنابوو”.

بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە سەردەمی دەسەڵاتی عادل عەبدولمەهدیدا، لە ناوخۆی وڵات کاردانەوەی زۆریی بەدوای خۆیدا هێنا و کابینەی ئەو کاتەی حکومەتی عێراق بێئاگایی خۆی نیشاندابوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this