بەهار مەحمود لەبارەی لیژنەی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەدوێت

بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد: لیژنەی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا کە لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێکیهێناوە، كاری سەرەكی ئەوەیە ئەگەر ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان هەولێر و بەغدا هاتە ئاراوە ئەوا وەك بڕگەیەك لە پرۆژە یاسای بودجە جێگەی دەكەنەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێدەدەرێت و دەبێتە یاسا بۆ ئەوەی هەردولا پێوەی پابەندبن.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێمە وەك كوتلە كوردستانییەكان تێبینمان لەسەر دروستكردنی ئەو لیژنەیە هەیە كە لە لایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دروستكرا، چونكە بە پێی یاسا دەبوو ئەو لیژنەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرایە و دەنگی لەسەر بدرایە هاوكات هیچ ئەندامێكی كوردیشی تێدانییە بەڵام گرنگ ئەوەیە كە ئەو لیژنەیە ئەركێكی دیاریكراویان لەسەرە كە بریتییە لە لێك نزیككردنەوەی هەولێر و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاری سەرەكی ئەو لیژنەیە ئەوەیە كە هەوڵ بدەن هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن لەسەر كۆی ئەو دۆسیە و بابەتانەی كە ناكۆكییان لە نێواندا هەیە هاوكات لە حاڵەتی گەیشتن بە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ئەم لیژنەیە ڕێككەوتنەكە دەكاتە بڕگەیەک لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەنگی پێدەرێت بۆ ئەوەی ببێتە یاسا و هەردوولایەنی عێراق و هەرێم پێوەی پابەند بن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەندەی ئێمە لە نزیكەوە قسە و گفتوگۆمان لەگەڵ كوتلە عەرەبییەكانی ناو پەرلەمان كردووە هیچ هێزێك دژایەتی ئەوە ناكات بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ڕەوانە نەكرێت بەڵام بەمەرجێك لە نێوان عێراق و هەرێم ڕێككەوتنێك هەبێت كە بكرێتە یاسایەك و هەردولا پێوەی پابەند بن بۆیە كاری ئەم لیژنەیەش ئەوە دەبێت كە هیچ دەرفەتێك بۆ هەردوو لایەنی هەرێم و عێراق نەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە ڕێككەوتنی نێوانیانەوە پابەند نەبن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ساڤیۆلا پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات
2020-10-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17