سیمیۆنی قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ریاڵ مەدرید و زیدان کرد

0
72
دییەگۆ سیمیۆنی لە کۆنگرەکە

SNN Sport

سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یاری دێربی مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدرید و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجام دەدرێت.

سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید  لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەوانیدا  بەشداری کردوو لەسەر یاریەکە وتی:”یانەی مەدرید لە یارییەکانی ئەم دواییەدا باشتر بووەو یارییەکی باشیان لە سڤییا کردووە، لە ڕووی بەرگرییەوە باشتر بووە، هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر یانەی رکابەر و دەگەڕێنەوە بۆ بەرگریکردن لە گۆڵەکەیان و سوود وەردەگرن لە خێرایی  بە تایبەت ئەگەر ڤینسیۆس و رۆدریگۆ یاری بکەن”.

وتیشی:”یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید تەمەنیان 33، 34 ،35 ساڵن، بەردەوام ململانێ لەگەڵ یاریزانە لاوەکان دەکەن،  ئەوە شایەنی شانازییە”.

هەروەها وتی:” ستایشکردنی زیدان بۆ پەسەنکردنی ئێمە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، من زۆرجار هیچ لێدوانێک لەسەر بۆچوونی هاوپیشەو هاوپیشەکانم نادەم، هەموو کەسێک بۆچوونێکی هەیە، کە بە مانا و بە مانای خۆی فۆڕم و گەشەی پێدەدات، من رێز لە هەموو بۆچوونەکان دەگرم، جا ئەرێنی بێت یان نەرێنی، ئەو ئاسایش و متمانە بە یاریزانەکان دەگەیەنێت، یاریزانی تۆپی پێ بووە براوە بووەو  وەکوو راهێنەریش براوە بووە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this