دوو جۆر ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا تێکەڵدەکرێت

0
343

SNN

زانایانی بەریتانی و رووسی پێکەوە کاردەکەن بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک کە تێکەڵەیەکبێت لەهەردوو ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەسترازێنیکا-ی بەریتانی و سپوتنیک ڤی-ی رووسی.

بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تێکەڵکردنی ئەو دوو جۆرە ڤاکسینە پێدەچێت دەرئەنجامێکی باشی هەبێت و بەرگرییەکی زیاتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکات.

لە ئێستادا ئەو ڤاکسینەی کە لە ئەنجامی تێکەڵکردنەکە هاتووەتە ئاراوە، لە رووسیا تاقیدەکرێتەوە لەسەر چەندین خۆبەخش کە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە (ژمارەیان ئاشکرانەکراوە).

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانایانی رووسی هەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسینەکانیان راگەیاند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this