سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبوونەوە

0
887

SNN

ئەمشەو سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و دارایی سەبارەت بە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێم کۆبوونەوە و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت: “تا ڕادەیەکی دڵخۆشکەر کۆدەنگی هەبووە”.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، رایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی رێککەوتنێک کراوە کە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێم دەکات.

وتیشی: بڕیارە سبەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو، لە کۆبوونەوەیەکی فراوانتردا تاوتوێ بکرێت کە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و شاندی باڵای دانوستانکاری هەرێم بەشداردەبن، وتیشی: “ئەمە سەرەتایەکی دڵخۆشکەرە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دێتە کایەوە کە نێوانی هەرێم و بەغدای ئاڵۆز کردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this