لەسەر هۆنراوەیەک باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا

0
504

SNN

لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆنراوەیەک لەلایەن باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە سەبارەت بە ئازەربایجان، بانگهێشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.

محەمەد فەرازمەند، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە تویتێکدا هۆنراوەیەکی بڵاوکردبووەوە بەناونیشانی “ئاراس ئاراس” کە دەڵێت: ” ئاراسیان دابڕاند و بە گڵ و بەرد پڕیان کردەوە، من لە تۆ دانەدەبڕام، بە زۆر لێکیان دابڕاندین”، وەک ئاماژەیەک بۆ جیاکردنەوەی باکووری رووباری ئاراس کە ئێران لە رووی مێژووییەوە بە خاکی خۆی دەزانێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و رەخنەی لێگرت و رایگەیاند، هیچ کەس ناتوانێت لەبارەی ئازەربایجانی خۆشەویستمانەوە قسە بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this