ئارسر جیاوازی نێوان میسی و رۆناڵدۆ لە رووی سەرکردایەتییەوە دەکات

ئارسر لەگەڵ میسی و رۆناڵدۆ
SNN Sport
ئارسەر میلۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، جیاوازی لە نێوان میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رووی سەرکردایەتییەوە دەکات.
ئارسەر دەڵێت:”هەموو یەکێک کاریزمایەکی جیاوازی هەیە، لیۆ میسی لەگەڵ تیپەکەی خۆی زیاتر کەسایەتی خۆی نیشان دەدات، بەڵام کاتێک دەبێت خۆی بسەپێنێت دەیکات،رەنگە کریستیانۆ کەمێک زیاتر هەڵوێستی دەرببڕێت و پیاوێکی باش بێت و پارێزگاری لە هاوتیمەکانی بکات و کاتێکیش دەبێت رووبەڕووی زلەیەک ببێتەوە ، یەکەم کەس دەبێت ئەو ئەو کارە بکات”.
دەشڵێت:”یاریم لەگەڵ میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە،ئەو عەقڵیەتەی کە ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرانە هەیانە باوەڕپێنەکراوە،هەمووکات کەمیان ناوێت و زیاتریان دەوێت، گۆڵی دووەم دەکەن سێیەمیشیان دەوێت،بیرکردنەوەیان و هێز و عەقڵیەتیان باوەڕپێنەکراوە”.
لە کۆتایدا دەڵێت:”سوپاسی یانەی بەرشەلۆنە دەکەم بۆ ئەوەی دەرگای ئەوروپای بۆ من کردەوە، سۆزێکی زۆرم بەرامبەر بە ئەو یانەیە هەیە،لەگەڵ خێزانەکەم بڕیارمدا چی باش بێت ئەوە بکەم، کەس فشاری لە من نەکرد بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە جێبهێڵم، من بە چوونم بۆ ئەو یانەیە دڵخۆشبووم و خێزانەکەشم دڵخۆشبوون،هاوڕێی زۆر گەورەم لە بەرشەلۆنە هەیە، دەمێکە نەمبینیون، زۆر باش دەبێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو یانەیە، سوپاسیان دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بەرشەلۆنە بە منی داوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17