“بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخى دارایی هەرێم”

خشتهى بهرزبوونهوهى نرخى نهوت | فۆتۆ: Market Digest
SNN – عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بهرزبوونهوهیهكى بهرچاوى بەخۆیەوە بینیووە، سەرۆكی لیژنهى داراییش له پەرلەمانی كوردستان ئاماژه بهوهدهكات: “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری باشی دەبێت لهسهر ئاسایكردنەوەی ژیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق”.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كه هاوكات سهرۆكى لیژنهى دارایی پهرلهمانى كوردستانه بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا هاووڵاتییانی هەرێم لە بار و گوزەرانێكی سەختدان بەو پێیەی كە لەمساڵدا حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا خەرج بكات، بۆ ئەوەش حكومەت چەند بیانوویەكی هەبوو، یەكێك لەوانە نزمبوونەوەی نرخی نەوت بوو كە دابەزینێكی جیهانی بەخۆیەوە بینی له رابردوودا”.
وتیشى: “ئێستا رۆژانە دەبینین نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە و گەیشتووەتە سەرو 50 دۆلار، ئەمە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە، چونكە كۆی گشتی داهاتەكانی هەرێم و عێراقیش 85%ی لە فرۆشتنی نەوتهوه سەرچاوەيان گرتووە، ئەگەر نرخی نەوت بەرزبێتهوه بێگومان داهاتەكانیش زیاد دەكەن، پێچەوانەكەشی ئەوەیە كە داهات كەمدەكات، بۆیە هەر بەرزبوونەوەیەكی نرخی نەوت دەبێته هۆكارى زیاتر ئاسایی بوونەوەی ژیان لە هەرێمی كوردستان، هۆكارێكی دیكەش دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر هانی هەرێم و بەغدا بدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی مەلەفی نەوت لە نێوانیاندا”.
سهرۆكى لیژنهى دارایی پهرلهمانى كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە تەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت ژیان ئاسایی بكرێتەوە و باری گوزەرانی هاووڵاتییان باشبكرێت، بەڵكو دەبێت حكومەت دڵی بەوە خۆش نەكات و بەردەوامبێت لەو هەنگاوانەی كە ناویەتی لەبارەی چاكسازیكردن لە كەرتە جیاوازەكانی داهات بە تایبەت كەرتی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەكان، چونكە هیچ گەرەنتییەك نییە نرخی نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە”.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە، ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 49 دۆلار و چوار سهنت مامهڵهى پێوهكرا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 78 سەنت مامهڵهى پێوهكرا، له چهند رۆژى رابردووشدا نرخى بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گهیشته سهرو 50 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی لە 20ى نیسانى 2020، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا نرخى گهیشته ژێر سفر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17