
شاری ستۆکهۆڵم
SNN
لە سایەی ئەو زستانە سەختەی ئەمساڵی سوید و رۆژی کورتی ئەو وڵاتەوە، شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکەی سوید، لەوەتەی مانگی 12 هاتووە، خۆریان بە دوو چاوی خۆیان نەدیوە.
تائێستا کاتژمێری پەیمانگەی کەشناسیی سوید، بژمێرەکەی لەسەر ژمارە سفرە کە نیشانەی ئەوەیە هێشتا خۆر لە پایتەخت هەڵنەهاتووە لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەکخۆی ماوە و نەجووڵاوە.
لینۆس کارلسۆن زانای کەشوهەوا و دیاریکردنی ئاڕاستەکان دەڵێت: “ئەم مانگە هەوراویی بوو، بەجۆرێک کە لە کاتژمێر 8:33 خولەکی بەیانییەوە تا 2:48 دەقیقە رۆژ بووە بێئەوەی یەک چرکەش خۆر ببینین، کە ساڵانە 33 کاتژمێر لە مانگی دیسەمبەردا خۆر دێتە دەر”.
ئەم دیاردە فەلەکی و کەشییە تەنیا یەکجار لە رابردوودا دووبارە بووەتەوە ساڵی 1934ی سەدەی رابردوو بووە کە لە سوید بە درێژایی مانگی کانوونی یەکەم خۆر هەڵنەهاتووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سیمیونی ترسی خۆی لە بەرامبەر بیلباو نیشاندا
2021-01-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17