جوان ئیحسان: هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ئەمجارە كۆتایی بە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت

0
562

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بارودۆخی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئەوە دەخوازێت هەردوولا تەواوكەری یەكتر بن بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان.

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكردووە كە بار و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم لە دۆخێكی سەختدا بێت، بەهەمان شێوە لە عێراقیش هەمان دۆخ دەگوزەرێت، چونکە بەغدا پەنای بۆ قەرزكردن بردووە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە، بۆیە ئەمە ڕاستییەكمان پێدەڵێت كە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە قەیراندان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە شاندی هەرێم لە بەغدایە و ئاراستەكان بەرەو ئەوەن هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن ئەمە جێگای خۆشحاڵییە، چونكە ئێستا دۆخێك هاتووەتە ئاراوە هیچ كام لە حكومەتی عێراق و هەرێم ناتوانن بە بێ‌ یەكتر بڕیار بدەن و لایەكیان لاكەی دیكەیان فەرامۆش بكات ئەمە لەڕووی واقیعیشەوە بەسەر چووە، چونكە نە هەرێم دەتوانێت دەستبەرداری عێراق بێت لەڕووی بەدەستخستنی داهات و پارە نە عێراقیش دەتوانێت پشت لە هەرێمی كوردستان بكات و دەبێت بە ئەركی دەستوری سەرشانی خۆی هەستێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی سیاسی عێراق وا دەخوازێت كە هەرێم و بەغدا لێكنزیكبن، لە هەمان كاتیشدا ئەركی ئەم شاندەی هەرێمە كە ڕێككەوتنێك واژوو بكات توانای جێبەجێكردنی هەبێت لەلایەن هەردوولا، چونكە ناكرێت ساڵێك مووچەی فەرمانبەران بدرێت و دوو ساڵ نەدرێت، بۆیە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ئەمجارە كۆتایی بەسەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this