
جەیمس هاردن
SNN Sport
جەیمس هاردن بۆ یەکەم یاری لەگەڵ یانەی هویستن رۆکێتس ئامادە نابێت، ئەمەش بۆ خۆ ئامادەکردنە بۆ دەستپێکی وەرزی نوێی خولی رابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا.
پێدەچێت ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە، لەگەڵ تیمی رۆکێت ببێت کاتێک وەرزی نوێی خولەکە لە 22ی ئەم مانگە دەستپێدەکات،ئەمەش پاش ئەوەی شکستیهێنا لە رازیکردنی ئیدارەی یانەکەی بۆ رێگەدان بە رۆشتنی و گۆڕینەوەی بە راسڵ ویستبرۆک کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی واشنتن ویزاردز کرد لە گرێبەستێکی گۆڕینەوە لەگەڵ جۆن واڵ.
هاردن لە کاتێکی درەنگدا بەشداری لە مەشقەکانی رۆکێتس کردووە،ئێستا دەبێت 6 پشکنینی لە دوای یەک تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات،ئەمەش لە پێناو ئەوەی گلۆپی سەوزی لە لایەن رابیتەی خولەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی دەست بە راهێنانەکان بکاتەوە و دەست بە یاریکردن بکات.
هاردن لە پێکهاتەی یانەکەی بەرامبەر بە شیکاگۆ بۆڵز نەبوو، کە تێیدا 125 بە 104 خاڵ براوە بوون،ئەمەش لە یەکەم یار ئامادەکاری رۆکێتس پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە ئۆکرانیا
2020-09-04 -
هونەرمەندێکی دیکە تووشی کۆرۆنا بوو
2020-06-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17