له‌ پێناو به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا میسی هاوکاری ئه‌رجه‌نتین دەکات

0
265
میسی

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ ئیسپانییه‌كان باسیان  له‌ به‌خشینی بڕە پارەیەک لە لایەن ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی  لیۆنێل میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه کردووە کە بڕەکەی‌  500 هه‌زار یۆرۆ بووەو ئەو یاریزانە  بە ده‌زگای ( گراهان ) كه‌ به‌رنگاری ڤایرۆسی كورۆنا دەبێتەوە له‌ ئه‌رجه‌نتین داوە .

به‌ پێی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بێت لیۆنێل میسی هه‌ستاوه‌ به‌ به‌خشین له‌ رێگەی ده‌زگا تایبه‌تیه‌كه‌ی  خۆی  له‌ چوار چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ” پێكه‌وه‌ له‌ پێناو ته‌ندروستی ئه‌رجه‌نتین ” كه‌ كار ده‌كات  له‌ سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی  نه‌خۆشییە کۆرۆنا له‌ ئه‌رجه‌نتین .

ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌  ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر به‌شداری كرد له‌ به‌خشینی 1000000 ملیۆن یۆرۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ بەرشەلۆنە له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئیسپانیا .

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this