لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی لیڤانتی

0
277
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیڤانتی دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر  11:00 ئەنجام دەدرێت.

کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر یاریەکە وتی:” لە کامپ نۆ یاری دەکەین بەرامبەر بە یانەیەک بێگومان سێ خاڵی دەوێت،دەبێت سەرنج و دیقەت لەسەر یاریەکە دابنێین و دەرفەت بقۆزینەوە، هەفتەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە،لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە 18 خاڵ 15 خاڵمان بە دەستهێناوە،بەڵام لە لالیگا دۆخمان جیاوازترە”.

وتیشی:” بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە باشتربوونە، لەهەندێک رووەوە ئاستمان لە لە لالیگا باش نیە، دەبێت لە هێڵی بەرگریش باشتر بین،من دڵخۆشم بەڵام رازی نیم لە ئەنجامی یانەکە،بەڵام کار دەکەین بۆ باشتربوون، با ببینین بزانین لە مانگی داهاتوو چی روودەدات لەگەڵ سەرۆکی نوێ بۆ یانەکە”.

لەسەر داهاتووی خۆی وتی:” من پێویستیم بە هیچ پشتگیرییەک نیە،بەڵام یاریزانەکان پێویستیان بە ئەوە هەیە،ئەم یانەیە ئەزموونێکی گەوەرو کاریزمایەکی گەورەی هەیە،دەبێت ئارام بین بە تایبەت لەسەر یاریزانە لاوەکان، لە دوو رۆژدا هیچ شتێک ناگۆڕێت”.

لەسەر ئەنجامی یاری دێربی مەدرید وتی:”بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە  یاریەکە ببەینەوە سبەی، ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی لالیگایە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر بدۆڕێت ئێمە سوودمەند دەبین، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە کە دیقەت تەنیا لەسەر یاریەکەی خۆمان دادەنێین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this