“پێشنیارم كرد حه‌سانه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن جنێو و قسه‌ى ناشیرین بڵێن”

0
341

SNN – بڕیار محه‌مه‌د

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ “سه‌گ و كۆیله‌” ناوده‌بات، پێویسته‌ له‌بیرى بێت رۆژانێك ئه‌و هێزانه‌ ئه‌ویان پاراست له داعش‌، ده‌شڵێت: “پێشنیارم كرد‌ حه‌سانه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن به‌دڵى خۆیان قسه‌ى ناشیرین بڵێن”.

سه‌روان هه‌ركى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ SNNى راگه‌یاند: “پێمسه‌یربوو له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ى دوێنێى سلێمانیدا خانمه‌ په‌رله‌مانتارێك وشه‌ى نه‌شیاوى به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌كارهێنا و به‌ “سه‌گ و كۆیله‌” ناویبردن، چونكه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێویسته‌ بیرى بێت له‌ سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعشدا هه‌ر ئه‌و هێزه‌ ئه‌منی، ئاسایش،  پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسانه‌بوون كه‌ ئه‌ویان پاراست و نه‌یانهێشت ببێته‌ كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ى ده‌ستى داعش”.

وتیشى: “پێشتر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان من پێشنیارم كرد، په‌رله‌مانتاران حه‌سانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن به‌ ئاره‌زووى خۆیان قسه‌ى نه‌شیاو بڵێن، چ شتێك بیانه‌وێت بیكه‌ن له‌ژێر چه‌ترى ئه‌وه‌ى كه‌ پارێزبه‌ندییان هه‌یه‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌ بۆچوونى من، په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌وه‌ پارێزبه‌ندى پێنه‌دراوه‌ كه‌ قسه‌ى ناشیرین بڵێت و جنێو بدات، جا به‌ هه‌ر كه‌سێك بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this