
وێنە: سیروان حەسەن
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
قەیسەری کفری کە مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، نەتوانراوە وەک شوێنەوارێکی دێرین پارێزگاری لێبکرێت و بەپێی تێپەڕبوونی کار و بارانبارینەوە بەشێکی داڕوخاوە و تا ئێستا نۆژەننەکراوەتەوە.
قه‌یسه‌ری كفری له ساڵی 1851 له لایه‌ن وه‌ستا سه‌مه‌د كه‌ركوكییه‌وه دروستكراوه و پێكهاتووه له 364 دوكان و سێ ده‌روازه و شه‌ش خان. تاوه‌كو ساڵانى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووش شوێنى كاروكهسابهت و هاتووچۆى هاووڵاتیان بووه، به‌ڵام له ئێستادا به ته‌واوى چۆڵكراوه و به‌شێكى زۆریشى رووخاوە. بۆ چاككردنهوهشى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ده‌وێت.
دوکاندارێک: لەپێناو مەترسی بۆ سەر ژیانم قەیسەریەکەم چۆڵکرد
ئەحمەد کەریم ته‌مه‌ن 64 ساڵ كه پێشتر دوكاندار بووه له قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى كفرى به SNNى راگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوكانه‌كه‌م داڕوخاو مه‌ترسى خستبووه سه‌ر ژیانم، هه‌روه‌ها هاوپیشهكانیشم لهبازارهكه ده‌رده‌چوون، بۆیه ناچاربووم دوكانه‌كه‌م چۆڵ بکەم و بچمه دوكانێكى دیكه له بازارى كفرى.
وتیشى، له وه‌زرى زستاندا ئاوێكى زۆر له نێو قهیسهرهكه كۆده‌بووه‌وه زیانى به دوكانه‌كان ده‌گه‌یاندو رێگاى هاتووچۆشى ده‌بڕى، هه‌رچه‌نده لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریان ئاگادار ده‌كرده‌وه كه رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته بدۆزنه‌وه و خۆیان ئاماده‌ن تێچووه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پشتگوێ‌یان خست.
ئه‌و دوكاندارهى پێشترى قه‌یسه‌رییه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئێستا به ته‌واوى چۆڵ بووه و چه‌ند دوكانێكى كه‌مى لێماوه ئه‌وانیش له ده‌وروبه‌رى قهیسهرییهكهن و زیاتر كه‌وتونه‌ته ناو ماڵه‌كانه‌وه.
بەبیانووی قەیرانی دارایی قەیسەریەکە نۆژەننەکراوەتەوە
شكور محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ له ساڵى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كفرى كرد و له نزیكه‌وه چاوى كه‌وت به قه‌یسه‌رى كفرى كه چۆن داڕوخاوه و و وێران بووه و هه‌ربۆیه بڕیاردرا بڕى 21 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌رخان بكرێت.
وتیشى، بۆ ئه‌وه‌ش شوێنه‌وارى گه‌رمیان دیزاینى قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى ته‌واوكرد كه وه‌كو خۆى دروستبكرێته‌وه و وه‌كو شوێنێكى گرنگى شوێنه‌وار و مێژووى ناوچه‌كه بهێڵدرێته‌وه، به‌ڵام دواتر به بیانووى قه‌یران و نه‌بوونى پاره‌وه كاره‌كانى ڕاگیران.
ساڵى رابردوو به‌هۆى بارانه‌وه به شێكى تر‌ى قه‌یسه‌رییه‌كه داڕوخا و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بڕیاریدا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و كاركردن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
به‌رزان كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى شارهوانییهكهیان گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ ساڵى رابردوو وه‌زیرى شاره‌وانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شارهوانییهكهیانى گه‌رمیانى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر قه‌یسه‌رى كفرى بكه‌ن به مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
وتیشى، له كاتى به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وت به‌شێكى زۆرى دوكانه‌كانى قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى كفرى موڵكى تاكه كه‌سییه و به‌ڵگه‌یان هه‌یه، له كاتێكیشدا بڕیاردرا بوو له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى پاره‌ى بۆ خەرج بكرێت بۆیه شاره‌وانى ناتوانێت پاره بۆ موڵكى كه‌سى خه‌رج بكات و ده‌بێت شوێنه‌كه گشتى بێت.
بەشێک لە قەیسەرییەکە موڵکی کەسییە، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم نۆژەنکردنەوەی
به‌رزان كه‌ریم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته پێویسته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاربدات و هاوكات وه‌كو شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان نووسراویان بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به‌رزكردووه‌ته‌وه هه‌موو تێبینی و به‌دواداچوونه‌كانیان خستوه‌ته‌ڕوو چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تین، به‌ڵام ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
قه‌زاى كفرى به پێى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له ساڵی 1766ه‌وه بووه‌ته شوێنى نیشته‌جێبوون و زۆربه‌ى شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان له سنوورى كفرییه له سه‌رده‌مه‌كانى پێشوودا ناوچه‌یه‌كى گرنگ بووه. قهیسهرییهكهشى كه مێژووى دروستكردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1851 به پێنج قۆناغ دروستكراوه و بریتییه له 364 دوكان و رۆڵى گرنگى هه‌بووه له كار‌و كه‌سابه‌ت و بازرگانى له سنوورى قه‌زاى كفرى.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە
2020-05-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17