کۆمپانیاکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەیان ملیار دۆلار قازانجدەکەن

0
152

SNN

ڤاکسینى کۆرۆنا قازانجێکى زۆر بۆ کۆمپانیاکانى فایزەر و مۆدێرناى ئەمەریکى دەستەبەردەکات، بە تایبەتى لەساڵى داهاتوودا.

بەپێى خەمڵاندنەکانى دامەزراوەى مۆرگان ستانلى کە دامەزراوەیەکى تایبەتە بە خزمەتگوزارى دارایى و وەبەرهێنان، داهاتى ئەمساڵى کۆمپانیاى فایزەر لە فرۆشتنى ڤاکیسى کۆرۆنا دەگاتە (975) ملیۆن دۆلارە، بەڵام لەساڵى داهاتوودا قەبارەى داهاتەکەى بەرز دەبێتەوە بۆ (19) ملیار دۆلار.

ئەو دامەزراوە ئابووریە پێشبینى ئەوەشى کردوە، لە ساڵانى (2022) و(2023) کۆمپانیاى فایزەر (9.3) ملیاردۆلار لە فرۆشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا کۆدەکاتەوە.

هەروەها بەپێى پێشبینى پسپۆرانى دامەزراوەى گۆڵمان ساکس کە تایبەتە بە خزمەتگوزارى دارایى، لە ساڵى (2021) دا قازانجى کۆمپانیاى مۆدێرنا لە فرۆشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە (13.2) ملیار دۆلار.

ئەوە لەکاتێکدایە دواى دەرکەوتنى ئەنجامى ڤاکسینە هاوبەشەکەیان، نرخى پشکەکانى کۆمپانیاکانى فایزەر بە ڕێژەى (12%) و نرخى پشکەکانى کۆمپانیاى مۆدێرنا بە ئاستێکى زۆر بەرزتر و بە ڕێژەى (300%) بەرزبوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this