“پابەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاسای قەرز هەنگاوێكی ئەرێنییە”

رێزان شێخ دلێر
SNN- بریار محەمەد
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات “پابەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاسای قەرز هەنگاوێكی ئەرێنییە و هەوڵێكی زۆر باشە بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان نێوان هەولێر و بەغدا”.
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: نیشاندانی نیازپاكی و راگەیاندنی پابەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاسای قەرزی بەغدا هەنگاوێكی ئەرێنییە و هەوڵَێكیشە بە ئاراستەی چارەسەری و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
وتیشی “ئەو شاندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە بەغدایە دەبێت ڕێككەوتن بكات و ئەوەیش تاكە چارەسەرە، هەروەها هەندێك پۆست هەیە قورساییەكەی پێوەندی بە كەسەكەوە هەیە كە توانای چارەسەری كێشەكانی هەیە، كاتێك مەسعود بارزانی و مام جەلال گفتووگۆیان لەگەڵ بەغدا دەكرد هەر ئەو دەسەڵاتەی ئێستەی سەرۆككۆمار بەكار دەهێنرا”.
ماوەی چوار رۆژە شاندی حكومەتی هەرێم كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە شاری بەغدان و لەو ماوەیەش ژمارەیەك كۆبوونەوە و دیداری گرنگیان لەگەڵ بەرپرس و كاربەدەستانی عێراق ئەنجامداوە بە ئامانجی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر ناردنی شایستە دارایییەكانی هەرێم.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ماوەی دوورکەوتنەوەی گریزمان دیاری کرا
2020-07-12 -
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەرگرت
2020-06-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17