
جۆو بایدن سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئهمریكا
SNN
جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنیدا لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵاتەکانیدا ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ رێککەوتنی گەرمبوونی زەویی پاریس کە ئیدارەی ترەمپ لێی چووەتەدەرەوە.
بایدن ئەمڕۆ لە وتارێکیدا وتی: “لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتیەکەمدا ئەمریکا دەگەڕێنمەوە بۆ رێککەوتنی پاریس، دەستبەجێش لەگەڵ هاوتاکانم لە سەرتاسەری جیهان هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە گەرمبوونی زەوی دەخەینەگەڕ، سەرۆکانی وڵاتە گەورە پیشەسازییەکانیش هاندەدەین بێنە ناو رێککەوتنی پاریسەوە، ئەمانە لە 100 رۆژی یەکەمی دەسەڵاتەکانمدا دەکەم”.
بایدن وتیشی: “لەگەڵ گەورە بازرگانەکان کاردەکەین بۆ ئەوەی داهاتوویەکی پاکترمان هەبێت، گوێبیستی داواکارییەکانی چالاکوانەکانی بواری ژینگە و گەنجان دەبین کە داوای گۆڕانکاری لە دەسەڵاتداران دەکەن”.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا لە 4ی تشرینی دووەمی 2015 لە رێککەوتنی گەرمبوونی زەوی کشایەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17