هێزی ئاسمانی ئێران “بە بەردەوامی چاودێری وڵاتانی دراوسێ دەکات”

0
441

SNN

سه‌ركرده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگه‌یاند: ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ دووری (150) كیلۆمه‌تر، له‌ هه‌موو جموجۆڵێكی دوژمنان ئاگاداره‌، به‌تایبه‌تی فڕینی فڕۆكه‌ی (52-B)ی ئه‌مه‌ریكا”.

قادر ره‌حیمزاده رایگەیاند: ئاسمانی ئێران هێڵی سووره‌، هه‌ر وه‌ك دوژمان پێشتر بینیویانه‌، له‌ به‌زاندنی ئاسمانی ئێران، رووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌رگری ئاسمانی ده‌بنه‌وه‌، له‌ باره‌ی فڕینی فڕۆكه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو به‌ هاوه‌ڵی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر ئاوی كه‌نداو، نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێران، ره‌یحمزاده‌ رووینكرده‌وه‌، “هێزی به‌رگری ئاسمانی ئێران، هه‌موو جموجۆڵێك ئاگاداره‌ و چركه‌ به‌چركه‌ چاودێرییان ده‌كه‌ین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this