گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 13/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
589
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (13/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • زۆرترین لە مەدریدەوە.
  • ریاڵ مەدرید 2-0 ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • کوڕانی زیدان لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی رکابەریانداو خۆیان وەکوو پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا نمایشکرد.
  • مەدرید دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو،لەگەڵ فشاری بەردەوام بە دیقەتەوە و یارییەکی باشی ئەنجامدا.
  • یەکەم شکستی ئاتلەتیکۆمەدرید بوو لە مانگی شوباتی رابردووەوەو ئەمە سێیەم بردنەوەی یانەی ریاڵ مەدرید بوو لەم هەفتەیە.
  • بەرشەلۆنە رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە و نابێت هیچ هەڵە بکات.

ئاس:

  • مەدرید گەڕایەوە بۆ کێبڕکێی لالیگا.
  • ریاڵ مەدرید 2-0 ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • لێدانێکی سەری کاسێمێرۆ و لێدانێکی بەهێزی کارڤاخال بردنەوە بە ریاڵ مەدرید دەدات کە لە یاریەکەدا زۆر ئاستیان باشبوو.

سپۆرت:

  • گۆڵەکانی زیاترە لە یاریەکان.
  • لیۆ میسی لە کامپ نۆ ژمارەی کاریگەری هەیە و 378 گۆڵی لە 365 یاری کردووە.
  • ئەمڕۆ رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە کە هەموو کات لە کامپ نۆ براوە بوون و لە 11 یاری 12 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبووە.
  • کومان:” کاتی کاردانەوەیە”.
  • ریاڵ مەدرید لە ئاتلەتیکۆمەدرید دەباتەوە و ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە.
  • هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی لە یاری دێربی لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کاردانەوە، ئێستا.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەبێت یاریەکە لە لیڤانتی بباتەوە بۆ ئەوەی رێگای بەرەوپێشچوونی بردنەوەی نازناوی لالیگا بەرەو پێشەوە ببات، ئەمەش پاش شکست بەرامبەر بە قادش و یۆڤانتۆس.
  • ریاڵ مەدرید لە ئاتلەتیکۆمەدرید دەباتەوە و کێبڕکێی نازناوی لالیگا توندتر دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this