فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکا کاتی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق ئاشکرادەکات

0
104

SNN

فرانک ماکێنزی فەرماندەی سوپای ناوەندی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەتەواوەتی کەمدەکرێتەوە، دوای کشانەوەی هێزەکانیشمان ئەو ئەرکانە دیاری دەکرێت کە سوپای ئەمریکا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەیکات.

ماکێنزی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکات: هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراقدا دەمێنتەوەو بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا تەواوی پاشماوەکانی داعش لە عێراق لەناودەبرێت، چاوەڕوانی ئەوەش دەکەین دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکاش تەواوی خاکی عێراق بە هێزەکانی ناتۆ بسپێرێت.

ماکێنزی ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتی ئێستادا ترسیان لە گروپ و میلیشیا شیعەکانی عێراق هەیە کە تەواو کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکەن و هەژمووی ئێرانی تێدا بڵاوبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی ئاوارەکانی عێراقە کە نەتوانن بگەڕێنەوە زێدی رەسەنی خۆیان و چەکداران و میلیشیاکان لە ناوچەکانیان جێگیرببن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this