عه‌دنان ده‌رجال سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و ره‌عد حه‌مودی كۆده‌كاته‌وه‌

0
117
عەدنان دەرجال،رەعد حەمودی،سەرمەد عەبدولئیلا

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

 عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كۆبووه‌وەو سەرمەد عەبدولئیلا و رەعد حەمودی کۆدەکاتەوە.

عه‌دنان ده‌رجال له‌ به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌كه‌ی گرنگی رێکكه‌وتنی هه‌مووان له‌ نێوان خۆیاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ناكوكییه‌كان و كاركردن  له‌ سه‌ر خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی میدیایی كه‌ خزمه‌ت به‌ وه‌رزشی عێراق ناكات و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌رزشی كه‌ هه‌مووان هه‌وڵی بۆ ده‌دەین و له‌ هه‌مان كاتدا ستایشی رۆڵی هه‌مووانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌رجال وتی:” رێگری له‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌رەكی له‌ وه‌رزشی عێراق  ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌ بێ كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی تر ، چونكه‌ كارێكی ناوخۆییه‌ و رێگه‌نادات به‌كاریگه‌ره‌ ده‌ركییه‌كان له‌ سه‌ر بریاره‌ تایبه‌تییه‌كان به‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و كۆمه‌ڵه‌ گشتیه‌كه‌ی كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دووباره ‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ ته‌نفیزیه‌كه‌ی”.

لە به‌یاننامه‌كه‌ وتیشی:” ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵەی گشتی په‌راوه‌ی كاریان داوە بە عه‌دنان ده‌رجال کە چه‌ندین خاڵ له‌ خۆده‌گرێت و دیارترینیان ره‌زامه‌ندی به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دانانی بناغه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تكردنی وه‌رزشی عێراق”.

واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دانیشتنێكی هاوبه‌ش لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان كۆبکاتەوە ، ئەمەش به‌ ئاماده‌ بوونی ره‌عد حه‌مودی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا کە بۆ پۆستی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی بردنەوەی بە دەستهێنا،بەڵام ئەنجامەکان لە لایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانییەوە رەتکرایەوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this