شارەوانی هەڵەبجە پرۆژەی لاندفیل بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك جێبەجێ دەکات

0
160

SNN-عەلی حەمە سەعید

بە مەبەستی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەیەكی هونەری و زانستیانە و دوور لە دووبارە پیسكردنەوەی ژینگە، لە ئێستادا شارەوانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای گارێكس پرۆژەی (لاندفیل)یان بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە شێوەی زانستیانە خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

كوێستان ئەكرەم ، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: پڕۆژەی لاندفیل بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی هەڵەبجە لەلایەن كۆمپانیای گارێكس جێبەجێ دەكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی شارەوانی بودجەكەی بۆ تەرخان دەكات، 50% كارەكانی تەواوبووە، دەبوو لەماوەی دووساڵ تەواو بكرێت بەڵام كارەكان خێراكراوە بە ماوەی یەك ساڵ تەواو دەكرێت، كاری پڕۆژەكەش بریتیە لە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەشێوەیەكی زانستیانە و هونەری.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خۆڵ و خاشاكەی كۆدەكرێتەوە بەشێوەی زانستیانە دەكرێت بەژێرخاكەوە هاوكات لە ئایندەدا دەتواندرێت سود لەو خۆڵ و خاكە كۆكراوە وەربگیرێت بۆ بەكارهێنانی لە بواری بۆ ڕیسایكڵنكردنی خۆڵ و خاشاكدا، چونكە پێشتر بە جۆرێك خۆڵ و خاشاك فڕێدەدرا كە جگە لە پیسكردنی ژینگە هیچ سودێكیشی لێوەر نەدەگیرا.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شوێنەی كە پێشتر خۆڵ و خاشاكی هەڵەبجەمان تیادا كۆدەكردەوە سیمایەكی زۆر ناشیرینی هەبوو ژینگەیەكی زۆر پیسیشی بەخشیبوو بەناوچەكە، بۆیە بەرنامەو پلانان هەیە كە ئەو شوێنەش پاك بكەینەوە و هەر لەو وشێنەدا پڕۆژەی سەوزكردن و ناشتنی نەمام دەستپێدەكەین و زیاتر لە 600 داری تێدا دەنێژرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this