ڤیدیۆ:جۆشوا بە لێدانی کوشندە لە رکابەرەکەی دەباتەوە

0
164
جۆشوا و پۆلێڤ

SNN Sport

ئەستێرەی بۆکسێنی بەریتانی ئەنتۆنی جۆشوا، توانی پارێزگاری لە نازناوی جیهان بۆ کێشی قورسی بۆکسێن بکات ، ئەمەش پاش بردنەوەی لە رکابەرە بولگاریەکەی “کوبرات پولێڤ بە لێدانی کوشندە.

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دراماتیکیدا کە رۆژی شەممە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەچوو،پاڵەوانە بەریتانییە تەمەن 31 ساڵەکە لە جەولەی سێیەم نزیکبوو لە بردنەوە پاش ئەوەی بۆکسێکی توندی لە رکابەرەکەیدا بە دەستی راستی، دواتر پولێڤی بولگاری و تەمەن 39 ساڵ هەڵسایەوە و درێژەی بە کێبڕکێکەدا کە نزیکەی 1000 کەس ئامادە بوون.

لە کاتی شەڕەکەدا بۆلێڤ چەند دۆخێکی قورسی بۆ جۆشوا دروستکرد،بەڵام لە کۆتایی گەڕی نۆیەمدا جۆشوا بۆکسێکی بەهێزی لێداو بەوهۆیەوە پاڵەوانە بولگارییەکە لە زەویدا کەوت و شەڕەکە بە بردنەوەی جۆشوا کۆتایی هات، کە بڕیاربوو لە مانگی حوزەیرانی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە دواخرابوو.

بەم بردنەوەیە جۆشوا  پارێزگاری لە نازناوی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆکسێنی جیهان و رێکخراوی بۆکسێنی جیهانی کرد.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this