نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی و ئەوروپا

0
117

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەموو ئامانجێکمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و وڵاتی بەریتانیا كۆتایی هاتووە و لە چاوەڕوانی هێڵی ئاسمانی عێراقین بۆ ڕاگەیاندنی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكان.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە زۆربەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی جیهان داخران، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی دیكەی جیهان هەمان ڕێكاری گرتە بەر، بەڵام لە ئێستا بەشێكی زۆری گەشتەكان دەستیان پێكردووەتەوە تەنها گەشتی ڕاستەوخۆمان نییە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێوەی ترانزێت هاووڵاتییانمان دەتوانن گەشت بۆ وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و هەر وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی بكەن، هاوكات ئامادەكاریشمان كردووە بۆ ئەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەریتانیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپی دەستپێبكەینەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەدەسەڵاتی هێڵی ئاسمانی عیراقیدایە، بۆیە تا ئێستا هیچ هێڵێكی ئاسمانی داوای پێشكەش بەئێمە نەكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكان.

بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا پێدانی ڤیزای گەشتیاری لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان ئاسایی نەبووەتەوە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتێك جیهان بۆیە تەنها كەسانە دەتوانن ڤیزا وەربگرن كە مافی نیشتەجێبوونی وڵاتێكیان هەیە و پێویستیان بە گەشتكردن هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this