
كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه له‌نێوان شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بەشێوەیەكی سه‌ره‌تایی لەسەر پابه‌ندبوون به یاسای قەرز و پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق گەیشتوونەتە رێككەوتن.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆش شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغدا دەمێننەوە و درێژە بە كۆبوونەوە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ شاندی دانووستانكاری بەغدا دەدەن، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە وردەكاری ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە كۆتایی، پێدەچێت ئەمڕۆ یان سبەی كۆتایی بەو بابەتەش بێت”.
وتیشى: “ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە ئەوەیە كە هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی سه‌ره‌تایی لەسەر یاسای كورتهێنانى دارایی كه به یاساى قەرز ناسراوه و مانگی پێشوو لە پەرلەمان تێپەڕێندرا گەیشتوونەتە رێككەوتن و وردەكاری ئەوە ماوە بڕی چەند پارە بۆ هەرێم بنێردرێت، هاوكات لەسەر پرۆژه‌یاسای بودجەی گشتی عێراقیش بۆ ساڵی 2021 بەهەمان شێوە گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانرێت ساڵی داهاتوو مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم دابینبكرێت بەمەرجێك هەردوولا پابەندی رێككەوتنەكانیان بن”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە ماوەی پێنج رۆژە شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەسەردانێك لە بەغدان و چەندین كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و بەرپرسانی باڵای حزبی و حكومی عێراق لەبارەی گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئه‌نجامداوه، دوێنێش كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه له‌نێوان شاندى دانووستانكارى هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌چوو.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاندبوو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا عێراق ئەوەی رەتنەكردووەتەوە كە بڕێك پارە بۆ هەرێم بنێرێت و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامییان دەبێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە
2020-05-12 -
بە مەرج چاوپۆشی لە پێبژاردنی باج دەکرێت
2020-10-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17