ڤێری نهێنی بەرزی ئاستی ئەیسی میلان ئاشکرا دەکات

0
214
کریستیان ڤێری

SNN Sport

کریستیان ڤێری هێرشبەری بە توانای ئیتاڵی، باس لە بەرزی ئاستی یانەی ئەیسی میلان دەکات لەم وەرزەدا، کە لە ئێستادا پێشەنگی خولەکەی داگیرکردووە.

لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەنجامیداوە، ڤێری ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵی دووپاتی کردەوە کە یانەی ناپۆلی کێبڕکێی توندی خولی ئیتاڵی دەکات و میلانیش هێزی خۆی سەلماندووە بە بێ ئیبراهیمۆڤیچیش”.

ڤێری دەڵێت:”میلان هەست بە باشی جەستەیی و دەروونی دەکەن،بە بێ زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچیش چەندین یارییان بردووەتەوە،بەڵام شێرەکە زوو دەگەڕێتەوە و  شێر برسییەتی”.

ئەوەشی وت:”میلان بە پەرۆشەوە یاری دەکات، کاتێک ئەوەت هەبێت  هیچ شتێک ناتوانێت کاریگەری لەسەرت هەبێت”.

لەسەر یانەی ناپۆلی وتی:” ئەو یانەیە نەک هەر بەهێز نیە،ئەوان ساڵانێکە شەڕ دەکەن،لەگەڵ گروپێک کە ماوەیەکی زۆرە پێکەوەن، لە ئێستادا نزیکن بۆ بردنەوەی نازناوی سکۆدیتۆ بۆ دووەمجار”.

لە کۆتایدا وتی:” گاتووزۆ کاراکتەری خۆی بە تیپەکەی دەدات، دەتوانێت تا کۆتایی شەڕ بکات”.

ئەیسی میلان لە 10یاری ئەم وەرزە لە سیرا ئەی 26 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this