ئەمریکا دەستیکرد بە دابەشکردنی ڤاکسینەکەی ڤایزەر

0
96

SNN

یەکشممە 13ی تشرینی یەکەم چەند فڕۆکەیەکی گەورەی بارهەڵگر لە ویلایەتی مشیگان ڤاکسینی کۆرۆنایان گەیاندە ئەمریکا و لەویشەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەسەر ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا.

دوای بەریتانیا خودی ئەمریکاش بڕیاریدا کە ڤاکسینەکەی ڤایزەر و بیۆنتیک بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بەکاربهێنت و هەر بەشێک لە ڤاکسین لە جانتەیەکی هاوشێوەی جانتای گەشتکردندا هەڵگیراوە و پڕکراوە لە بەفری وشک تا پلەی گەرمای لە 70 پلەی ژێر سفرەوە دانەبەزێت.

فرۆکەکانی ئەمریکا ئەم ڤاکیسنە لە 145 بنکەی سەرەکی لە ئەمریکادا بڵاودەکەنەوە تا تەواوی ویلایەتەکانی ئەمریکا سودی لێوەربگرن و هەموو هاووڵاتییەک سودمەندبێت لەم ڤاکسینە نوێیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this