روسیا: بە هاتنی بایدن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ناگۆڕێت

0
214
ماریا زاخارۆڤا

SNN

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: پێشبینی ناکەین لەگەڵ بوونی جۆو بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان روسیا لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردابێت.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: مۆسکۆ گرنگی نادات بە گۆڕانی ئەو کەسانەی کە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەبەن بەڵکو هەماهەنگییە دوولایەنییەکانی لەلاگرنگە لە پرسە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە گۆڕانی کەسەکان لە کۆشکی سپی نابێتە ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتربکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this