
یانەی یۆڤانتۆس
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی نوێی بە دەستهێناو بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی 3-1 لە یانەی جەنەوا بباتەوە.
هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و جەنەوا لە یاریگای جەنەوا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا خانمە پیرەکە توانی 3-1 بردنەوە تۆماربکات، کە گۆڵەکانی دیبالا لە خولەکی 57 و دوو گۆڵەکەی تر رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی 78 و 89 بە لێدانی سزا تۆماری کرد.
تەنیا گۆڵی جەنەوا ستیفانۆ ستورارۆ لە خولەکی 61 تۆماری کرد.
رۆناڵدۆ لە 100 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس، بەشداری لە 98گۆڵ کردووە،کە 79ی گۆڵ بووە لەگەڵ 19 ئەسیست.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یۆڤانتۆس لە پلەی چوارەم بووە 23 خاڵ و یانەی جەنەواش بە 6 خاڵ لە پلەی 19 دێت.
لە یارییەکانی ئەمڕۆ یانەی ناپۆلی 2-1 لە سامپدۆریای بردەوەو رۆما 5-1 شکستی بە یانەی بۆلۆنیا هێنا.
یانەی ئاتڵەنتاش توانی 3-0 لە یانەی فیۆرنتینا بباتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17