
وێنەیەکی گریمانەیی هاککەرێک
SNN
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە “ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەک لە وەزارەتەکانی خەزێنە و بازرگانی ئەمریکا لەلایەن کۆمەڵێک هاککەرەوە ئەژمارەکانیان شکێنراوە”.
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو گرووپە هاککەرەی بەو کارە هەستاون، لەلایەن دەوڵەتێکی بیانییەوە هاوکاریی کراون بێئەوەی ناوی بهێنرێت.
رۆیتەرز زانیارییەکانی لە زاری سێ کەسەوە بڵاوکردووەتەوە کە باسی ئەوەیان کردووە “داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی خەزێنە و لیستی زانیارییەکانی پەیوەندی و گواستنەوە دزراون، کە تیایاندا سیاسەتەکانی ئەمریکا دادەڕێژرێتەوە لەبارەی داهاتووی هێڵەکانی ئینتەرنێت و بە دەزگای (NTIA) ناسراوە کە سەر بە وەزارەتی بازرگانییە”.
بەپێی زانیارییەکان، کردە ئەلیکترۆنییەکە ئەوەندە مەترسیدارە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ناچار کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەناو کۆشکی سپی رێکبخات بۆ ئەو مەبەستە.
دەەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا مەترسیی ئەوەیان لێ نیشتووە کە هێرشی هاوشێوە روو بدات و دامەزراوە هەستیارەکانی دیکەی وڵات تووشی هاک و دزینی زانیارییەکانیان ببن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تورکیا بۆردومانی بناری قەندیلی کرد
2020-11-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17