کومان:بەرشەلۆنە هێشتا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا

0
153
رۆناڵد کومان

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی 13، یانەی بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی میسی توانی سێ خاڵی بە نرخ بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی بە دەست بهێنێت و 1-0 لە یانەی لیڤانتی بباتەوە.

 

دوای یاریەکە کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە بردنەوەکە کردوو وتی:” قورسبوو ئەمڕۆ گۆڵ تۆمار بکەین، هەرچەندە دەرفەتی زۆرمان دروستکرد لە یاریەکە بە تایبەتی لە گێمی دووەم، شایەنی بردنەوە بووین،لە کۆتایدا دەبوایە بەرگری لە ئەنجامی یاریەکە بکەین،بۆیە بەشداریم بە ئۆمتیتی کرد،گرنگبوو بردنەوە تۆمار بکەین،میسی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەم یانەیە”.

دواتر وتی:”بەرشەلۆنە هێشتا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا،ئەمڕۆ هەستمان بەوە کرد باشتربووین،براوە بووین و ئاستێکی باشمان نیشاندا و متمانەی بە ئێمە دا،رۆژی چوارشەممە دەبێت ئەوە نیشان بدەین کە دەتوانین باشتر یاری بکەین و لە بەرامبەر گۆڵدا دەتوانین کاریگەرتر بین،کاتێک 4 بۆ 5 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆمان دۆڕاین پێموایە رەخنەکان بەهۆی خاڵەوە دادپەروەدانەیە، بەڵام من وای دەبینم زۆر شت هەیە کە ئێمە زۆر بە باشی ئەنجاممانداوەو بەرەو پێشەوە دەچین، هیوادارم یاری داهاتوو  گۆڵ تۆمار بکەین و بەردەوام بین لە بردنەوە”.

لە کۆتایدا وتی:” دەبێت 3 یاری داهاتوو بردنەوە تۆماربکەین،ئێمە ئەمڕۆ کارێکی باشمان کردوو چاوەڕوانی یارییەکی قورس دەکەین بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد، لەسەرمانە باشتر بکەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this