پاش دابەزینە کاتییەکەی، نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

0
501
بەهای نەوت

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانوونی یەکەم، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەرو 50 دۆلار بەرزبوویەوە، پاش ئەوەی دوێنی بەهاکەی دابەزی بۆ 49.56 دۆلار.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 50 دۆلارو 62 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە 46 دۆلارو 88 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this