“كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت”

هێزەکانی ئەمریکا
SNN- بڕیار محەمەد
پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بووەتە رۆژەڤ و بەپێی هەموو لێکدانەوەکان پرۆسەی کشانەوەی ئەو هێزە کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دوای ئەوەی فرانك ماكێنزی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند: ناوەڕاستی ئەم مانگە، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتەواوەتی كەمدەكرێنەوە،شارەزایەكی بواری سەربازی دەڵێت “هەر كاتێک ئەمریكا عێراقی بەجێهێشت، كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێَنێت و رەنگە كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دروستبكات” .
عادل كاكەیی شارەزای بواری سەربازی لە هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند: ئەگەر ئەمریکا لە مانگی كانوونی دووەم دەست بە كشانەوەی هێزەكانی بكات، ئەوا رەنگە لە رووی ئەمنییەوە كارەسات بەدوای خۆیدا بهێنێت، چونكە بەو شێوەیە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت كە دەست لە عێراق دەشوات، لەبەرئەوەی ئەمریكا تاوەكو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار گەنجی وڵاتەكەی كردووەتە قوربانی، ئاوا بە ئاسانیش لێی دەربچێت، ناوماڵێ عێراق وێران دەكات کە رەنگە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
وتیشی: “گەر ئەمریکا لە عێراقیش سەربازەكانی بكشێنێتەوە رەنگە لە هەرێمی كوردستان ئەمە نەكرێت، چونكە ئێستا ئەگەر سەیر بكەین بنكەی پاترۆز لە هەولێر ئامادە كراوە كەم وڵات هەیە کە سەربەخۆن و ئەو بنكانەی پاترۆزیان تێدا نییە”.
بەوتەی ئەو شارەزایە، ئەمریكا هەرێمی كوردستانی بەجۆرێک دەوێت تا رادەیەك بەهێز بێـت، هەرچەندە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان بێهێزین بەهۆی ئەو دۆخە ئابووریەی باڵی بەسەر هەرێمی كوردستاندا كێشاوە، بەڵام بە هەموو شێوەیەك كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كاریگەریی خراپی دەبێت لە سەر ناوچەكە .
لەبارەی ئەوەی چاوەڕواندەكرێت دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تەواوی خاكی عێراق بە هێزەكانی ناتۆ بسپێردرێت، ئەو شارەزا سەربازییە ئاماژەی بەوەكرد “نزیكترین هێزی ناتۆ لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، هێزەكانی توركیان كە گەورەترین هێزی ناتۆیە، بەڵام ئایا ئەو وڵاتە ئەوەیە بتوانێت دادپەروەری و سەقامگیری لە عێراق دروستبكات؟ نا ئەمە سەر ناگرێت و دۆخی عێراق زیاتر مەترسیدارتر دەكات” .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرشەلۆنە متمانە بە رۆناڵد ئاراخۆ دەدات
2020-05-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17