نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی نەیمار

0
386
نەیمار

SNN Sport

شەوی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمان دوو گورزی کاریگەری بەرکەوتوو 1-0 بە یانەی لیۆن دۆڕا و ئەستێرەی یانەکەشی نەیمار داسێلڤای بەهۆی پێکانەوە لە دەستدا، ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانی هاونیشتمانی تیاگۆ میندێز بە تووندی لێی دا.

بە پێی زانیاری میدیا فەرەنسییەکان، ئەو یاریزانە بە گریانەوە یاریگای جێهێشتووەو پێکانەکەی قورسە، بەڵام تا ئێستا رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە ماوەی دوورکەوتنەوەیان دیاری نەکردووە.

لە لێدوانێکیدا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بە لیۆن و پێکانی نەیمار، تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان وتی:”هیچ هەواڵێک لەسەر پێکانەکەی نەیمار نیە،ئەو لەگەڵ پزیشکی چاڕەسەری سروشتی  و پزیشکەکەی رۆژی دووشەممە پشکنینی بۆ پێکانەکەی بۆ دەکرێت،دەبێت چاوەڕوان بکەین تا پزیشکەکان نەیمار ببینن و ئینجا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت “.

یانەی پاریس سانجێرمان لەم وەرزە تووشی چوارەم دۆڕان بوو لە خولی فەرەنسا، 28خاڵی هەیەو بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this