ئەمریکا سودان لە لیستی ئەو وڵاتانە دەردەهێنێت کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن

0
120

SNN

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە خەرتووم لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند: کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاریداوە وڵاتی سودان لە ناو لستی ئەو وڵاتانەدا دەربێنێت کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن لە جیهادا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە خەرتووم بڵاویکردۆتەوە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا واژووی لەسەر هەڵگرتنی ناوی سودان لە وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر کردووە، لە بەرواری ئەمڕۆ 14ی کانوونی یەکەم لە لیستی تیرۆری کۆنگرێسدا دێتە دەرەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this