گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 14/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
288
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (14/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • یاریگای مینڕێژکراو.
  • یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆمەدرید و سڤییا ئەمڕۆ لە تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان رکابەرەکانیان بەدیار دەکەوێت.
  • ریاڵ مەدرید پێشەنگی گروپەکەی ئەرکی ئاسانە و بەرشەلۆنە رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێتەوە.
  • پاریس سانجێرمان، مانچستەرسیتی،لیڤەرپوڵ، دۆرتمۆند لەوانەیە رووبەڕووی یانەکانی بەرشەلۆنە و سڤییاو ئاتلەتیکۆمەدرید ببەنەوە.
  • نەیمار تووشی پێکان دەبێت و بە گریانەوە یاریگا جێدەهێڵێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە یارییەکی ئاڵۆزدا بە گۆڵێکی میسی لە لیڤانتی دەباتەوەو سێ خاڵی زۆر گرنگ بە دەست دەهێنێت.

ئاس:

  • بنزیمە هێرشبەرێکی تەواوە.
  • شەممەی داهاتوو هێرشبەرە فەرەنسیەکە تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ،ئەو باشترین یاریزانی دێربی بووە.
  • بنزیمە لە ئێستادا زۆرترین بەشداری بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە لە نێو یاریزانە بیانییەکانی مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی میسی لە خولەکی 75 لە لیڤانتی دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کۆتاییەکی دڵخۆشانە.
  • یانەی بەرشەلۆنە 1-0 بردنەوەی تۆمارکردوو رووبەڕووی زەحمەتی بووەوە دژی لیڤانتی و میسی توانی گۆڵێکی درەنگ بۆ تیپەکەی کومانی راهێنەر بکات.
  • میسی تا ئێستا 642 گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، بە گۆڵێکی تر ژمارەکەی پێلی یەکسان دەکاتەوە کە 643 گۆڵی لەگەڵ سانتۆس کردووە.
  • ئەمڕۆ تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت رووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە و لیڤەرپوڵ، بایرن میونخ ومانچستەرسیتی و چێڵسی و پاریس سانجێرمان بە کۆسپی گەورە دەزانێت.

سپۆرت:

  • تەنیا میسی.
  • بەرشەلۆنە 1-0 لیڤانتی.
  • میسی بەرشەلۆنە رزگار دەکات و ژیانی لە لالیگا بۆ دەگەڕێتەوە.
  • کومان:”ئەگەر ئاستی یاریکردن و سەرکەوتنی هێرشبردن باشتر بکەین دەتوانین نازناوی لالیگا بە دەست بهێنین.
  • پاریس سانجێرمان 1-0 بە لیۆن دەدۆڕێت و نەیمار تووشی پێکانێکی نوێ دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this