دیندار زێباری”پەكەكە بۆ هەرێمی كوردستان بووەتە سەرئێشە”

0
164

SNN- بڕیار محەمەد

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت: پەكەكە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانی ناوچە سنووریەكان بووەتە سەرئێشە ئاستەنگیشە لەبەردەم ئاوەدانبوونەوەی سەدان گوندی ناوچە سنوورییەکان.

دیندار زێباری، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ كەوا پەكەكە لە شاخەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووە بە قسەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، وە هیچ پەیوەندیەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نییە، هەروەها بەردەوامە لە جموجۆڵە سەربازیەكان لە سنوورەكە، ئەمەش هۆكارە بۆ بەردەوامی تۆپبارانەكانی تورکیا بۆ ناوچە سنوورەكان.

وتیشی “بەهۆی ئەو رێسا و یاسایانەی پەكەكە لەو ناوچانەی دایناوە ناوچەكە بەردەوام هەڕەشەی لەسەر دەبێـت و رێگاش نادات خەڵكی گوندەكان بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵێ‌ خۆیان، هەر بارگرژیەكیش لەو ناوچانە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان پەكەكە روویدابێت تەنها ئامانج لێی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بووە لە ناوچەكەدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەو رەفتارانەی پەكەكە و هێرشەكانی سوپای توركیا بەسەدان گوندی هەرێمی كوردستان چۆڵکراونو هەروەها پەكەكەش رێگرە لەبەردەم ئاوەدانكردنەوەی ئەوگوندانە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو، هیوادارین پەكەكەش بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت و شەڕ بگوازێتەوە باكووری كوردستان .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this