هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار لەلایەن SNNوە ئاشکرا دەکرێت

0
1524

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی دوو ڕۆژە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و ئەمڕۆ لە بارزاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی 100 دۆلار بە129 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، شارەزیانی بواری دراوە بیانییەكانیش باس لە هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و هاوكات پێشبینیش دەكات نرخی دۆلار بگاتە 130 هەزار دینار.

زریان ڕەئووف، شارەزا لە كاروباری دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار ڕوو لە بەرز بوونەوە دەكات بە تایبەت دوێنێ‌ و ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبوویەوە بە جۆرێك 100 دۆلار بۆ 129 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا لە كاتێكدا دوێنێ‌ 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 127 هەزار 600 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوامی دەبێت پێشبینیش دەكەین نرخی 100 دۆلار بگاتە 130 هەزار دینار، چونكە لە ئێستادا حكومەتی عێراقی بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە ئەمەش وایكردووە كە خواست لەسەر دۆلار زیاد ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا كە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی ئەوەش بۆخۆی كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دراوەكان و بەرزبوونەوەی زیاتری دۆلار.

ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری سەرەكی پشت بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار حكومەتی عێراق خۆیەتی، چونكە ئەو هەرچەندە لە ئیستادا 100 دۆلار بە 119 هەزار دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام لە لایەكی دیكەوە خواستی ئەوەی هەیە كە دۆلار نرخی بەرزبێت چونكە عێراق نەوت بەدۆلار دەفرۆشێت بەڵام مووچە بە دینار دابەشدەكات ئەمەش لەبەرژەوەندی حكومەتدایە كە نرخی دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this