سوپاى عێراق چوار په‌یامنێری كورد ده‌ستگیر دەکات

0
713

SNN- سیروان محەمەد

له‌ گوندى په‌ڵكانه‌ى سه‌ر به‌ كه‌ركوك له‌ كاتێكدا چوار رۆژنامه‌نووسى كورد كه‌ له‌ سێ په‌یامنێر و وێنه‌گرێك پێكهاتوون ویستویانه‌ رووماڵى كێشه‌كانى په‌ڵكانه‌ بكه‌ن له‌ لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

بەپێی زانیارییەکانی SNN: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ گوندى په‌ڵكانه‌ى سه‌ر‌ به‌قه‌زاى دوبز له‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه‌ چوار رۆژنامه‌نووسى به‌ ره‌گه‌ز كورد ده‌ستگیر كران.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ “سۆران عه‌بدولكه‌ریم په‌یامنێرى ژیان، سۆران محه‌مه‌د په‌یامنێرى رۆژنیوز، هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن په‌یامنێر و ئۆژین جۆڵای وێنه‌گرى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ”.

هۆكارى ده‌ستگیركردنیان ئه‌وه‌ بووه‌ ویستویانه‌ رووماڵى كێشه‌كانى گوندى په‌ڵكانه‌ بكه‌ن كه‌ ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌بى هاورده‌ هێنراونه‌ته‌ گونده‌كه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سوپاى عێراقیشه‌وه‌ هێزێكى زۆر براوه‌ته‌ گونده‌كه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ گوندى په‌ڵكانه‌ كێشه‌و گرفت له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌بى هاورده‌ دروست بووه‌ و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ نێو گونده‌كه‌وه‌ نیشته‌جێ ببن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانى كوردى ناوچه‌كه‌وه‌ رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this