
SNN- بریار محەمەد
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئێمە بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەو شەڕەی دوێنێ شەو كە لە نێوان پارتی و پەكەكە روویداوە بەردەوام هەوڵیشمانداوە چارەسەری ئەو كێشیە بكەین و پێویستە پەكەكەش رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستان بكات .
عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لیژنەكەمان بەدواداچوونی خۆی بۆ زانیاری هۆكار و زیانەكانی شەڕەكەی شەوی رابردووی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەكەكە دەستپێكردوە، دواتر لیژنەكەمان راپۆرتی خۆی بە تێروتەسەلی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات .
وتیشی: پێویستە پەكەكە رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە بەهۆی بوونی گەریلاكانیەوە لە ناوچە سنووریەكان سوپای توركیا 30 كیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان و پێشموانییە سوپای توركیا كە ئێستا بارەگای لە نێو خاكی هەرێم دروستکردووە لێی دەربچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: خەباتی پەكەكە هەموو خەڵكی دەزانێت باكوری كوردستانە نەك هەرێمی كوردستان و ئێمە چەندین چاریش هەوڵی ئەوەمانداوە نێوانگری بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پێشمەرگەكانی پارتی و گەریلاکانی پەکەکە، هەوڵەكان بەردەوامن و هیوادارین پەكەكە و پارتی بەشێوەیەی ئاشتیانە چارەسەی كێشەكانیان بكەن نەك بە شەڕ و پێکدادان.
شەوی رابردوو لە سنوری ئامێدی شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەكەكە و هێزەكانی رۆژی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان روویدا لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ گەریلای پەكەكە بریندار بوون و یەك پێشمەرگەش كە پلەی ملازمی یەك بووە لە هێزەکانی رۆژ كوژراوە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17