وێنه: یانه‌ی بابان هۆڵێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به یاری موای تای سلێمانی ده‌كات

یاریزانێک لە کاتی راهێناندا
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نی، به‌ڵام یانه‌كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی وه‌رزش له شاری سلێمانی به‌رده‌وام بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌مین هۆڵی تایبه‌ت به یاری موای تای و كیك بۆكسینگی كرده‌وه.
به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی یانه‌ی وه‌رزشی بابان و راهێنه‌ر و یاریزانان و به‌رپرسانی یاری موای تای سلێمانی و به‌رپرسانی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی سلێمانی و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، یه‌كه‌مین هۆڵی یاری موای تای و كیك بۆكسینگ كرایه‌وه.
هۆڵه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی یاریه‌كه‌ی تێدایه و دوو راهێنه‌ری كوران و راهێنه‌رێكی كچان خزمه‌ت به 50 یاریزان و فێرخوازەکان ده‌كه‌ن كه له نێوانیاندا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشی تێدایه.
رزگار مه‌حمود راهێنه‌ری موای تای یانه‌ی بابان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنه به یاریه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و فێرخواز و یاریزانانەی له هۆڵهكهماندا یاری ده‌كه‌ن بۆ یاری موای تای و كیك بۆكسینگ، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی یاریهكەشی تێدایه به‌شێوازێكی ستانداری جیهانی”.
وتیشی:” ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م هۆڵه‌وه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یانه‌كان له‌م هۆڵه‌دا ئه‌نجام بده‌ین، هه‌روه‌ها خولی راهێنان و ناوبژیوانی له‌گه‌ڵ كه‌مپی مه‌شق و راهێنان، جگه له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت شاره‌زا و راهێنه‌ری به ناوبانگی جیهانی بانگێشت بكه‌ین، بۆیه بوونی ئه‌م هۆڵه به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانه‌وه زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه هۆڵ هه‌بێت، به‌ڵام پێداویستی تێدا نه‌بێت بۆ یاریزان زۆر سودی نیه”.
له‌لای خۆیه‌وه یاریزانێکی موای تای یانه‌ی بابان دەڵێت:” به‌دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه له‌م كاته‌دا زۆر سوودی هه‌یه بۆ یاریزان ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانێكه یاریزان له‌مجۆره هۆڵانه بێبه‌ش بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی بوونی ئه‌م هۆڵه و پێداویستییه پێشكه‌وتووه‌كانی و بوونی چه‌ندین راهێنه‌ری به توانا‌و پێشكه‌وتوو یاریزان ده‌توانێت زیاتر پێش بكه‌وێت و به ئامانجه‌كانی بگات، بۆیه ئاره‌زووی یاریزان بۆ یاریه‌كه بهشێكیترە له سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی”.
سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نی یانه‌ی وه‌رزشی بابان كه ته‌نیا ماوه‌ی ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت زیاتر خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی بكات له سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كاندا به تایبه‌تیش له یارییه تاكه‌كاندا، بۆیه راهێنه‌رو یاریزانانیش دڵخۆشن به‌و خزمه‌ته‌ی كه یانه‌كه به گه‌نجانی ده‌كات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17